پەرلەمانی سلۆڤانیا رۆژی سێشەممەی دیاریکردوە بۆ دەنگدان بە دانپێدانانی فەرمی بە دەوڵەتی فەڵەستین، ئەمەش دوای ئەوەی ئیسپانیا، ئیرلەندا و نەرویج ئەو هەنگاوەیان گرتە بەر.
ئۆرسکا کلاکۆکار سەرۆکی پەرلەمانی سلۆڤینیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە کاتژمێر 5:00ی ئێوارە دانیشتنێکی تایبەت بە دەنگدان بە ناساندنی فەڵەستین وەک دەوڵەتی سەربەخۆ.
تەنها دوای ماوەیەکی کورت لەو راگەیەندراوە، یەسرائیل کاتس وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وتی، بڕیارەکەی حکومەتی سلۆڤینیا لەبارەی دەوڵەتی فەڵەستین، پاداشتی حەماس دەداتەوە لەسەر ئەو تاوان و دەستدرێژیانەی ئەنجامیان داوە، هەروەها بەرەی ئێران بەهێز دەکات.
رۆژی سێشەممە ئیسپانیا، ئێرلەندا و نەرویج بە شێوەیەکی فەرمی فەڵەستینیان وەک دەوڵەتی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری ناساند، بە وتەی حکومەتەکانی ئەو وڵاتانە، “ئەم بڕیارەیان لە پێناو پاراستنی ئاشتی داوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.”