بڕیارە عێراق مووچەی مانگی تەمموز و ئاب بە مەرج بنێرێت و میدیا عێراقییەکان مەرجەغەی بەغداد ئاشکرا دەکات.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، “لە میانەی گفتوگۆ و دانوستانەکانی شاندی هەرێم و بەرپرسانی بەغداد، حکومەتی عێراق رازیبووە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی تەمموز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت بەڵام بە مەرج”.
سەبارەت بە مەرجی حکومەتی عێراق ئاماژە بەوە دراوە، “حکومەتی عێراق مەرجی ئەوەی هەیە خۆی سەرپەرشتی راستەوخۆی دابەشکردنی مووچەکە بکات لەژێر چاودێری لیژنەیەک یان کەسێکی متمانەپێکراوی عێراق، کە لە دوای ساڵی 1990 ەوە یەکەمجارە حاڵەتی لەو شێوەیە دووبارە ببێتەوە”.
بەغداد لە سەرەتای ئەم مانگەدا بڕی 598 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد بۆ مووچەی مانگی حوزەیران، بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی تەمموزی نەناردووە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت