دادگاى فیدراڵى سکاڵاکانى راکان جبورى و حەسەن تورانى رەتکردەوە

دادگاى فیدراڵى سکاڵاکانى راکان جبورى و حەسەن تورانى رەتکردەوە

كانونی یه‌كه‌م 15, 2024 13:07
دادگاى فیدراڵى سکاڵاکانى راکان جبورى و حەسەن تورانى رەتکردەوە
0

لایک

دادگەی فیدراڵیی عێراق دوو داواکاریی بەشێک لە تورکمان و عەرەبەکانی پارێزگای کەرکووک بۆ راگرتنی بەپەلەی رێکارەکانی کۆبوونەوەی 10ـی ئەم مانگەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رەتدەکاتەوە و دەڵێت، راگرتنەکە واتە پێشوەختە بڕیاردان لەبارەی سکاڵاکەوە.

دادگەی فیدراڵیی عێراق رۆژی یەکشەممە، 18ـی ئەم مانگە بڕیاری رەتکردنەوەی داواکارییەکی حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق و سەوسەن عەبدولواحید، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی دا، کە داوایانکردووە دادگەکە رێکار و لێککەوتەکانی کۆبوونەوەی رۆژی 10ـی ئەم مانگەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رابگرێت، کە پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی تێدا هەڵبژێردرا.

دادگەکە هەمان رۆژ، داواکارییەکی هاوشێوەی رەتکردەوە، کە لەلایەن راکان جبووری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و پارێزگاری پێشووی کەرکووک لە دادگەکە کرابوو.

سەرۆکی بەرەی تورکمانی و ئەندامە تورکمانەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، داوایان لە دادگەکە کردووە تاوەکو یەکلاییبوونەوەی ئەنجامی سکاڵاکەیان لە دادگەکە، دادگەکە بڕیاری بەپەلە بۆ راگرتنی .رێککارەکانی کۆبوونەوەکەی 10ـی مانگی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەربکات

سکاڵاکاران لە سکاڵاکەیاندا دەڵێن “کۆبوونەوەکە پێشێلی دەقی مادەی حەوتی یاسای پارێزگاکانی ناڕێکخراو لە هەرێمێکدا ژمارە 21ـی ساڵی 2008ـی هەموارکراوی کردووە، جگە لەوەی پێشێلی نوێنەرایەتیی پێکهاتەکانی لە ئەنجوومەنی پارێزگاکە و هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و پارێزگاکانی عێراقی ژمارە 12ـی ساڵی 2018ـی کردووە.”

هاوکات پێیانوایە کۆبوونەوەکە بە پەراوێزخستنی تورکمان هەڕەشەیە لە ئاسایش و ئاشتیی کۆمەڵایەتی لە کەرکووک و کودەتایەکە بەسەر دیموکراسی و لێسەندنەوەی ئیرادەی گەلان لە هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان.

رۆژی 10ـی ئاب، ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک بە ئامادەبوونى 9 ئەندام کۆبووەوە و حکومەتى خۆجێیی هەڵبژارد. پۆستى پارێزگار درا بە کورد لە پشکى یەکێتى و پۆستى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاش درا بە عەرەب.

En az 10 karakter gerekli