وادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق راگەیەندرا

وادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق راگەیەندرا

تەممووز 8, 2023 13:51
وادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق راگەیەندرا
0

لایک

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، سبەینێ یەکشەممە وەرزی دووەمی یاسادانان دەستپێدەکاتەوە و 15ی ئەم مانگەش یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سەرۆکایەتی پەرلەمان دەستپێکردنی وەرزی دووەمی یاسادانان بۆ ساڵی دووەمی ئەم خولە لە سبەینێ یەکشەممەوە کە دەکاتە 9ی ئەم مانگە رادەگەیەنێت.

لە درێژەی راگەیەندراوەکە، سەرۆکایەتی پەرلەمان دەڵێت: لیژنەکان دەست بەکارەکانیان دەکەنەوە لە بواری یاسادانان و چاودێریکردن لەو بەروارەی کە دیاریکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکەمین دانیشتنی وەرزی دوەمی یاسادانیش لە 15ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت. 

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژى 12ـی 06ـی 2023، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ یاسای بودجەی بۆ ساڵەی حکومەتی فیدڕالی پەسەند کرد و چووە پشووەوە.

En az 10 karakter gerekli