“زیاتر لە پێنج هەزار سزادراو لە زیندانییەکانی هەرێمدا هەن”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “زیاتر لە پێنج هەزار سزادراو لە زیندانییەکانی هەرێمدا هەن”

“زیاتر لە پێنج هەزار سزادراو لە زیندانییەکانی هەرێمدا هەن”

ته‌مموز 10, 2023 13:50
“زیاتر لە پێنج هەزار سزادراو لە زیندانییەکانی هەرێمدا هەن”
0

لایک

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاکسازیی کۆمەڵایەتی لە ئێستادا زیاتر لە پێنج هەزار سزادراو لە چاکسازییەکانی هەرێمدا هەن.

ئیحسان عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتی چاكسازیەكانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “کۆی سزادراوان لە چاکسازییەکانی هەرێم پێنج هەزار و 39 کەسن، 446 کەس سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە شەش مانگی رابردوودا سێ هەزار و 732 کەس هاتوونەتە ناو چاکسازییەکان، سێ هەزار و 231 کەس ئازادکراون”.

وتیشی، “رەزامەندیمان بۆ کردنەوەی چاکسازی گەورانی گەرمیان وەرگرتووە، ماوەتەوە ئەوەی فەرمانی کردنەوەی لە ئەنجومەنی وەزیران دەربچێت”.

En az 10 karakter gerekli