وەزیرى دارایی عێراق: مووچەى ئەم مانگەى فەرمانبەرانى هەرێم پەیوەستە بە ناردنى لیستى مووچەخۆرانەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیرى دارایی عێراق: مووچەى ئەم مانگەى فەرمانبەرانى هەرێم پەیوەستە بە ناردنى لیستى مووچەخۆرانەوە

وەزیرى دارایی عێراق: مووچەى ئەم مانگەى فەرمانبەرانى هەرێم پەیوەستە بە ناردنى لیستى مووچەخۆرانەوە

شوبات 27, 2024 17:34
وەزیرى دارایی عێراق: مووچەى ئەم مانگەى فەرمانبەرانى هەرێم پەیوەستە بە ناردنى لیستى مووچەخۆرانەوە
0

لایک

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، لەمانگی داھاتووەوە فەرمانبەرانی ھەرێم لە رێگەی بانکەکانەوە مووچەکانیان وەردەگرن و ناردنی موچە پەیوەستە بە ناردنی لیستی مووچەخۆرانەوە.

تەیف سامی وەزیری دارایی لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمەوە ئاماژەی بەوەکرد، ناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم پەیوەستە بە ناردنی لیستی مووچە خۆرانی ھەرێم و بۆ چەند مانگی داھاتوو ھاوتەریب لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عیراق، مووچەی موچەخۆرانی ھەرێمیش رەوانە دەکەن.

وتیشی لەمانگی داھاتووەوە فەرمانبەرانی ھەرێم لە رێگەی بانکەکانەوە مووچەکانیان وەردەگرن و پێویستە حکومەتی ھەرێم لیستی موچە رەوانەی وەزارەتی دارایی بکات.

تەیف سامی باسی لەوەشکرد، لە داھاتوویەکی نزیکدا خشتەی بودجە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکەن بۆ پەسەندکردنی و دواتریش رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.

رۆژی ٢١ی شوبات دادگای فیدراڵی، ھەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و ھەرێمی کوردستانی پابەندکرد بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و دابەشکردنی مووچە لە رێگەی بانکە حکومییەکانی عێراقەوە.

En az 10 karakter gerekli