مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە

مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە

ئایار 8, 2023 22:26
مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە
0

لایک

دوای زیاتر لە شەش مانگ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبوونەوە.

لەبارەی کۆبوونەوەکەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، “لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا و هەردوولا کۆک بوون لەسەر چارەسەریی گشت کێشەکان بە رێگەی گفتوگۆ و هاوکاریی نێوان گشت کوتلە وەزارییەکانی ناو کابینە”.

لە راگەیێندراوەکەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، “تیشك خرایە سەر دوا دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و جەخت لە سەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی ناوخۆیی کرایەوە، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان”.

هاوکات قوباد تاڵەبانی لەبارەی کۆبوونەوەکەیان لە تویتەر رایگەیاند، “ئەمڕۆ نیوەڕۆخوانێکی خۆش و بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هەبوو. ئێمە لەو بڕوایەدا یەکگرتووین کە بەیەکەوە دەتوانین بەسەر ئاڵنگارییەکاندا زاڵ بین و کار بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان بکەین و لە بەرامبەر ژمارەیەکی زۆری هەڕەشە بە بەهێزی بوەستینەوە کە رووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبنەوە.”

En az 10 karakter gerekli