سوودانی: بەگیانێکی بونیاتنەرانە و بەرپرسانە رووبەڕووی ئاستەنگییەکان بووینەتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی: بەگیانێکی بونیاتنەرانە و بەرپرسانە رووبەڕووی ئاستەنگییەکان بووینەتەوە

سوودانی: بەگیانێکی بونیاتنەرانە و بەرپرسانە رووبەڕووی ئاستەنگییەکان بووینەتەوە

نیسان 8, 2023 14:41
سوودانی: بەگیانێکی بونیاتنەرانە و بەرپرسانە رووبەڕووی ئاستەنگییەکان بووینەتەوە
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکاوەیرانی عێراق ستایشی رۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر(ئەربیل) و بەغداد دەکات و دەڵێت، بە گیانێکی بونیاتنەرانە و بەرپرسانە رووبەڕووی ئاستەنگییەکان بووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 8ـی نیسانی 2023، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێوڕەسمی 42 ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوی بەدر لە بەغداد ئاماژەی بەوەکرد، “لێرەدا ئامادەبوونی سەرۆک برای خۆشەویستم بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە دەرفەت دەزانم کە ستایشی رۆڵی بکەم لە پای ئەو هەوڵانەی داویەتی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد و رووبەڕووبوونەوەی هەموو ئاستەنگییەکان بە گیانێکی بونیادنەرانە و بەرپرسانە”.

وتیشی، “ئەمڕۆ بە هەموو هەوڵ و توانایەکەوە کاردەکەین بۆ چاکسازیکردنێکی ریشەیی لە ئابووری و لابردنی هەر ئاستەنگێک، لەو پێناو ئەوەشدا پڕۆژەیاسای بودجەمان بۆ سێ ساڵ پێشکێش کردووە بە دیدگەیەکی ئاییندەیی و زانستی و بەرنامە بۆ داڕێژراو؛ بودجەیەک بۆ یەکەمینجارە لەبارەی بەرنامەی حکومی کە چەندین خاڵی گرنگی تێدایە، رێگایەکی روونە بۆ چاکسازیی و گەشەپێدان”.

En az 10 karakter gerekli