لەگەڵ بەردەوامی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له رێگه‌ی بۆرییه‌وه، کۆمپانیای DNOی نه‌رویجی کە لە بواری نەوت و گازدا کاردەکات ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێم راگرت.
کۆمپانیای DNOی نه‌رویجی ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، دوای چوار رۆژ لە راگرتنی هه‌نارده‌ی نەوتی هه‌رێم له رێگه‌ی بۆری تورکیا بۆ بەندەری جەیهانی دەریای ناوەڕاست، بە شێوەیەکی کاتی دەستی بە راگرتنی به‌رهه‌مهێنان له کێڵگە نەوتییەکانی لە هەرێم کردووە.
کۆمپانیای DNO له کێڵگەكانی تاوکێ و پێشکەبیر رۆژانە 107 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمدەهێنا، كه یه‌ک له‌سه‌ر چواری ئه‌و نه‌وته‌یه كه هه‌رێم له پێشتردا سه‌ربه‌خۆ هه‌نارده‌ی ده‌كرد.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، شەوی رابردوو بەرهەمهێنانی له كێلگه‌ی پێشکەبیر راگیراوه، هاوكات راگرتنی بەرهەمهێنان له كێڵگه‌ی تاوکێ دەستیپێکردووە، بەڵام رۆژێکی دیکە یان زیاتری دەوێت بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەیەکی زۆر زیاتری بیرەکان کە لە نزیکەی 10 کیلۆمەتردا بڵاوبوونەتەوە.
بیژەن مۆساڤار رەحمانی، سەرۆکی جێبەجێکاری DNO وتی، “بەداخەوە دۆخه‌كه گەیشتووتە ئەم ئاستە بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەرییە ئەگەرییەکانی بەردەوامی ره‌وانه‌كردنی نه‌وت و كاریگهریلهسهر نرخی نەوت لە کاتێکی ناسکدا لە بازاڕە داراییە جیهانییەکان”.
پێش راگرتنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ تورکیا كه 25ی ئه‌م مانگه بڕیاری لێدرا، هه‌رێم رۆژانە زیاتر له 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی بڕیارێكی دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نارده‌كردن به‌ته‌واوی راگیرا و بووه سفر به‌رمیل.
کۆمپانیای DNO ASA، کۆمپانیایەکی نەوت و گازی نەرویجییە و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەریای باکور و رۆژئاوای ئەفریقا كارده‌كات، کۆمپانیاکە لە ساڵی 1971 دامەزراوە و خراوەتە لیستی بۆرسەی ئۆسلۆ، پشکی هەیە لە مۆڵەتی وشکانی و دەریایی لە قۆناغە جیاجیاکانی گەڕان و پەرەپێدان و بەرهەمهێنان لە هەرێم، نەرویج، بریتانیا، کۆت دیڤوار، هۆڵەندا و یەمەن.