وەزارەتی کارەبا: هیچ بەڵگەیەک نییە سووتانی قەیسەریی هەولێر پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی کارەبا: هیچ بەڵگەیەک نییە سووتانی قەیسەریی هەولێر پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت

وەزارەتی کارەبا: هیچ بەڵگەیەک نییە سووتانی قەیسەریی هەولێر پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت

ئایار 6, 2024 13:47
وەزارەتی کارەبا: هیچ بەڵگەیەک نییە سووتانی قەیسەریی هەولێر پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت
0

لایک

وەزارەتی کارەبا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ قەیسەری هەولێر رەوانە کرد و ڕەتیدەکاتەوە ئاگرەکەی دوێنی شەو بە هۆی کارەباوە بووبێت.

وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووداوە نەخوازراوەکانی وەزارەتی کارەبا، سەردانی شوێنی سوتانی قەیسەریی هەولێریان کرد و دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەڵگە و ئاماژەی وا لەبەر دەستدا نەبوو کە هۆکاری سوتانەکە پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت.

وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، لیژنەکە هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوامی دەبێت لەگەڵ لیژنەکانی لێکۆڵینەوە و لایەنە پەیوەندارەکانی پارێزگای هەولێر.

En az 10 karakter gerekli