سەرچاوە ئەمنییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگه‌یاند، موشەکێک لە بارەگایەکی ئەمنی سەر بە بزوتنەوەی نوجەبای سەر حەشدی شەعبی لە شەقامی فەڵەستین له‌ناو وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق کراوەتە ئامانج، بەهۆیەوە دوو فەرماندە کوژراون و شەش چەکداریش برینداربوون.
سەرچاوە ئەمنییەکان له به‌غدای پایته‌خت ئەمڕۆ پێنجشەممە رایانگه‌یاند، “موشەکێک بارەگایەکی ئەمنی سەر بە بزوتنەوەی نوجەبای لە شەقامی فەڵەستین لە بەغدای پایتەخت کردە ئامانج، هاوکات كوژرانی ئەبو تەقوا”، فەرماندەی لیوای 12ـی بزووتنەوەی نوجەبای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و یاریدەرەکەی بەناوی ئەبوو ئیمتیحان، هەروەها برینداربوونی شه‌ش چه‌كدار لە بۆردوومانەکەدا پشتگڕاستكراوهتهوه”.
سەرچاوەکان ده‌ڵێن، “بۆردومانه‌كه بارەگایەکی سەر بە بزوتنەوەی نوجەبا (لیوای 12 لە هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی)ی کردە ئامانج، کە له‌ناو بینای وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقدایه له‌سه‌ر شه‌قامی فەڵەستین لە بەغدای پایتەخت”.
لەلایەن خۆیەوە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پشتێنەی بەغدا کە سەر بە حەشدی شەعبییە، لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی “ئەبو تەقوا”ـی پشڕاستکردەوە و، ئاماژەی بەوە کردووە، ناوبراو لە ئەنجامی “هێرشێکی دڕندانەی ئەمەریکادا” کوژراوە.