چەند ماددەیەک بۆ سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان زیاد دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • چەند ماددەیەک بۆ سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان زیاد دەکرێت

چەند ماددەیەک بۆ سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان زیاد دەکرێت

ئازار 7, 2023 20:40
چەند ماددەیەک بۆ سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان زیاد دەکرێت
0

لایک

وەزارەتی بازرگانی رایدەگەیەنێت، بەشەخۆراکی سێیەم 20ی ئەم مانگە دابەشدەکرێت و چوار ماددەی خۆراکی زیادکراون.

ئەسیر داود غەریزی، وەزیری بازرگانی عێڕاق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەبڕیوە لەسەر زیادکردنی چوار ماددەی خۆراکی بۆ ئەم مانگە کە نیو کیلۆ نیشاستە و یەک کیلۆ شەعری و پێنج کیلۆ ئاردی سفر و یەک تەبەق هێلکە بۆ هەر کەسێک لەگەڵ ماددەکانی دیکەدا بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەکرێت.


لەبەشێکی راگەیەندراوەکەدا وەزیری بازرگانی دەڵێت: سێیەمین بەشەخۆراکی مانگانە 19 و 20ی ئەم مانگە پێش هاتنی مانگی رەمەزان دابەشدەکرێت.


ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پاڵپشتی ئەنجومەنی وەزیران ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانە لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانەی سەرەوە بۆ ئەو کەسانەش خەرج دەکرێت کە توڕەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.

En az 10 karakter gerekli