رێواز فایەق: دەست بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەکەین و ئەمساڵ هەڵبژاردن دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • رێواز فایەق: دەست بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەکەین و ئەمساڵ هەڵبژاردن دەکرێت

رێواز فایەق: دەست بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەکەین و ئەمساڵ هەڵبژاردن دەکرێت

رێواز فایەق رایگەیاند، لەم هەفتە یان لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەکەین و ئەمساڵ هەڵبژاردن دەکرێت

ئازار 13, 2023 11:25
رێواز فایەق: دەست بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەکەین و ئەمساڵ هەڵبژاردن دەکرێت
0

لایک

رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، رایگەیاند، لەم هەفتە یان لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەکەین و ئەمساڵ هەڵبژاردن دەکرێت.

لەمیانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆن و نوێنەری لایەنەکان، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان وتی، “کۆبوونەوەکە کۆبوونەوەیەکی راوێژکارییە سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان”.

سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەکەدا راوبۆچوونی پێکهاتەکان وەردەگرن، ئەگەر بۆچوونیان، بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان لە یەکتر نزیک بکەنەوە لەسەر پرسی هەڵبژاردن.

وتیشی، “پێشتر نەتەوە یەکگرتووەکانیش گوێی لێگرتوون، پێمان خۆشە بزانین ئەوان چیان دەوێت، هەروەها هەموویان لەسەر یەک راوبۆچوونین، ئەگەر خۆیان کۆک بن ئێمە پشتیوانیان لێدەکەین، ئەگەر راوبۆچوونی جیاواز هەبێت چۆن پەرلەمان هەوڵیداوە حزب و لایەنە سیاسییەکان بگەیەنێت بە یەک، بە هەمان شێوە پێکهاتەکانیش لەسەر بیروبۆچوونێک یەکبخەین”.

رێواز فایەق سەرنجی خستەسەر ئەوەی کە “تەنیا پارتی و یەکێتی بەشداری هەڵبژاردن ناکەن و رێککەوتنی دەزگای هەڵبژاردنی هەردوولا بەس نییە، سەرەتا ووتومانە ئەوە بابەتێکی نیشتمانیی، چارەنووسازی فرەڕەهەندە هەموو لایەنەکانی کوردستان دەگرێتەوە”.

سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشدا لەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەنگاوەکانی هەموواری یاسای هەڵبژاردن دەست پێدەکەن، وتی، “لایەنە سیاسییەکان تاڕادەیەک گەیشتوونەتە رێککەوتن و هیوادارم ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت”.

En az 10 karakter gerekli