ئەنجامی سزای گەورەترین تۆڕی قاچاخچێتی نەوت ئاشکرادەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجامی سزای گەورەترین تۆڕی قاچاخچێتی نەوت ئاشکرادەکرێت

ئەنجامی سزای گەورەترین تۆڕی قاچاخچێتی نەوت ئاشکرادەکرێت

ئاب 27, 2023 22:22
ئەنجامی سزای گەورەترین تۆڕی قاچاخچێتی نەوت ئاشکرادەکرێت
0

لایک

دەسەڵاتی دادوەری عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بڕیاری خۆی لە دۆسیەی گەورەترین تۆڕی قاچاخچێتی نەوت لە بەسرە دەركرد كە بەشێكیان ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ بوون و هەریەكەیان بە 15 ساڵ زیندانیكردن سزادران.

سەرچاوەیەكی دادوەری رایگەیاندووە، سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە بە تۆمەتی قاچاخبردنی نەوت و بەرهەمە نەوتیەكان لە ڕێگەی پڕۆسەی كونكردن و تێكدانی بۆرییە نەوتییەكانی حەمەر موشەڕەف و بۆریی حەلفایەی فاو سزای 15 ساڵ زیندانیكردنی بۆ 10 تۆمەتبار دەركرد كە ئەفسەریشیان تێدایە.
ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیكردەوە، ئەندامانی تۆڕەكە بۆرییەكی پلاستیكیان لەسەر بۆریەكانی نەوت بەستوە بۆ دەرهێنانی نەوتی خاو و باركردنی لە تانكەر، بە ڕێگەپێدانی ساختە بۆ هەرێم بەقاچاخ گواستویانەتەوە و لەوێشەوە دەرەوەی عێراق بردویانە.
لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2022، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی وردەكاری دەستگیركردنی تۆڕێكی گەورەی دزی و قاچاخی نەوتی خاوی لە باشووری پارێزگای بەسرە ئاشكرا كرد كە لەنێو ئەندامانی تۆڕەكەدا ئەفسەری پلەباڵا و بازرگان هەبوون و ئاشكراشیكرد، بڕی قاچاخچێتی مانگانەی ئەو تۆڕە بە 75 ملیۆن لیتر نەوت مەزەندە دەكرێت.
لەنێو لیستی دەستگیركراوەكان لیوا غانم محەمەد جەعفەر بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی وزە، چوار ئەفسەری دیكە بەپلەی عەمید هەبوون كە ئەوانیش بەڕێوەبەری پۆلیسی نەوتی باكوور و پۆلیسی نەوتی ناوەندی و بەڕێوەبەری كارگێڕی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزە، بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵەكانی نەوتی باكوور بوون.

لەو چوارچێوەیەدا، محەمەد شیعە سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە تویتێكدا ڕایگەیاند، فەرمانمان كرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ تۆڕەكانی قاچاخچێتی نەوت و جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن لە دژی ئەو كەسانەی كە بوێری دزینی مافی عێراقییەكانیان هەبوو، مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیش بە هاوكاری دەزگاكانی دیكە توانیان گەورەترین تۆڕی قاچاخچێتی نەوت لە بەسرە هەڵبوەشێننەوە.

En az 10 karakter gerekli