به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ناردنی د١و ترلیۆن و 100 ملیار دینار به‌شێوه‌ی سێ گوژمه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كات له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مانگانه دابه‌شبكات.
به‌گوێره‌ی وێنه‌یه‌ك له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه تێیدا هاتووه، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی سیوله‌ی دارایی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كه‌سانی به‌شداربوو له چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، به پشت به‌ستن به مادده‌ی 13ی ساڵی 2023ی یاسای بودجه‌ی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره 23500ی ساڵی 2023، به‌جۆرێك هه‌ردوو بانكی رافده‌ین و ره‌شید راده‌سپێردرێن به‌شێوه‌ی قه‌رز بڕی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ حكومه‌تی هه‌رێم بنێرن به‌شێوه‌ی سێ گوژمه واته بۆ هه‌ر مانگێك 700 ملیار دینار، له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلولی 2023ـشه‌وه ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێده‌كرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه، دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم، وردبینی له ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌شداربوانی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیش پێویسته ئه‌م بڕیاره له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا جێبه‌جێبكات.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا تاوتوێی پێشنیاری هه‌رێمی كرد كه داوایكردبوو 800 ملیار دینار بۆ مووچه ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت ، به‌ڵام به ده‌نگی زۆرینه‌ی وه‌زیره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات بۆ مووچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه بكات.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌شبینی خۆی به‌جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غداد ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، “توانیمان به‌رگری له مافی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێكی گونجاو ، بۆ دابینكردن مووچه‌ی هاوڵاتیان”