ئەمریکا وەڵامی هادی عامری دەداتەوە

ئەمریکا وەڵامی هادی عامری دەداتەوە

تشرینی یه‌كه‌م 30, 2023 22:50
ئەمریکا وەڵامی هادی عامری دەداتەوە
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانمان لە عێراق دەمێننەوە، ئەویش لە پێناو رێگری کردن لە سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی چەکداری داعش.

ماسیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، هێزەکانیان لە عێراق دەمێننەوە و هیچ وادەیەکیان بۆ کشانەوەیان دیارینەکردوە، تاکە ئامانجی مانەوەی هێزەکانیشیان رێگریکردنە لە سەرهەڵدانەوەی داعش.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو رێکارێکی بەرگریکردن بۆ بەرپەچدانەوەی ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر هێزەکانیان لە ناوچەکە بەکاردەهێنن، چونکە مافی بەرپەچدانەوەی هەمو هێرشێکیان هەیە و دەبێت پارێزگاری لە خۆیان بکەن.

هەر ئەمڕۆ دووشەممە هادی عامری ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر رایگەیاند، پێویستە حکومەتی عێراق رێکاری پێویست بۆ کردنە دەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق بگرێتە بەر، جێگای شەرمەزارییە دوای ئەو هەموو سەرکەوتنە دەزگا ئەمنی و سەربازییاکانیان پێویستی بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بێت و دەشڵێت، “بەئامانج گرتنی هێزە ئەمریکییەکان لە هەریر و عەین ئەسەد کاردانەوەیەکی ئاساییە.”

هاوکات لە رۆژی 17 ئەم مانگەوە هێزە ئەمریکییەکان 23 جار لەلایەن گرووپە چەکدارییەکان لە سووریا و عێراقەوە هێرشیان کراوەتە سەر، بە وتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتەش سەرجەم هێرشەکان پوچەڵکراونەتەوە.

En az 10 karakter gerekli