نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقە لە دوو کەس کراوە کە لە نێو ئۆتۆمبێلێکدا بوون و کەسێکیان گیانی لەدەستداوە و کەسەکەی دیکەش بریندارکراوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان، لە دەوورووبەری کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ترافیک لایتی شەقامی 100 مەتری هەولێر تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب کراوە کە دوو کەسی تیادا بووە و بەهۆیەوە کەسێکیان کوژراوە و ئەوی دیکەیان بریندارکراوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
رووداوەکە لەکاتێکدا بوە کە ئۆتۆمبێلەکە لە ترافیک لایتەکەدا وەستاوە و ئەو کەسەی کوژراوە نزیکەی 10 گوللـەی بەرکەوتوە و شۆفێر بووە، بریندارەکەش چوار گوللـەی بەرکەوتووە و لە تەنیشت شۆفێرەکە دانیشتوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت.
تائێستا دیارنیە هۆکاری رووداوەکە چی بووە و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش هیچ روونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردوەتەوە.