مەکۆیەکی ئاسمانی هیندی بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا لەسەر مانگ نیشتەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • مەکۆیەکی ئاسمانی هیندی بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا لەسەر مانگ نیشتەوە

مەکۆیەکی ئاسمانی هیندی بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا لەسەر مانگ نیشتەوە

ئاب 23, 2023 18:22
مەکۆیەکی ئاسمانی هیندی بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا لەسەر مانگ نیشتەوە
0

لایک

یەکەمین مەکۆی ئاسمانی هیندی بە ناوی چەندریان 3 لەسەر جەمسەری باشووری مانگ نیشتەوە بەم شێوەیەش هندستان دەبێتە دووەم وڵات لە دوای چین کە لەسەر جەمسەری باشووری مانگی نیشتبێتەوە.
لەو بارەیەوە نیاندرۆ مۆدی سەرۆک وەزیرانی هندستان لە پەیامێکی تەلەفزیۆنی ڕاستەوخۆدا رایگەیاند؛ ئەم سەرکەوتنە تەنیا سەرکەوتن و دەستکەوتی گەلی هندستان نیە، بەڵکو داهێنان و سەرکەوتنێکی مرۆییە و هەموو کەسێک دەتوانێت شانازیی پێوەبکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە رێکەوتی 14ـی مانگی تەمموز وێستگەی بۆشایی ئاسمانی سەرەکی هیندستان لە ویلایەتی ئەندرا برادیش لە رێگەی موشەکێکەوە مەکۆی ئاسمانی چانداریان 3ـی ئاڕاستەی مانگ کرد.

ئەرکی ئەم مەکۆیە وەرگرتنی سامپلێک لە خاکی سەر رووی جەمسەری باشووری مانگ دەبێت بۆ پشکنینی لە ئەگەری بوونی سەهۆڵبەند و ئاو لەو بەشەی مانگ.

پێش نیشتنەوەی مەکۆ ئاسمانییەکەی هیندستان بەشێک لە دڵەڕاوکێی ئەمڕۆی هندیەکان پەیوەندی بە شکستی هەوڵێکی ساڵی 2019ی هەمان کەشتیەوە هەبوو کە پێش ئەوەی لەسەر مانگ بنیشێتەوە تەقیەوە و نەیتوانی گەشتە زانستیەکەی تەواو بکات.

En az 10 karakter gerekli