قاسم ئەعرەجی و وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبوونەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • قاسم ئەعرەجی و وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبوونەوە

قاسم ئەعرەجی و وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبوونەوە

ئازار 5, 2024 22:52
قاسم ئەعرەجی و وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبوونەوە
0

لایک

وەزیری بەرگریی تورکیا و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، راویژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لەنێوان شاندی باڵای ئەمنیی هەردوو وڵات بەڕێوەچوو، سەیفوڵڵا حاجی موفتیئوغڵو، سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیاش بەشدار بووە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی لەبارەی وردەکاریی کۆبوونەوەکە نەخستووەتەڕوو.

رۆژی 24ی مانگی رابردوو، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند “بوونى متمانە بە تواناکانیان گرنگە و ئێستا ئەو متمانەیە لەگەڵ وڵاتانى دراوسێش دروستبووە.”

قاسم ئەعرەجى راشیگەیاند “داوا لە وڵاتانى دراوسێ دەکەین دەست لەکاروبارى ناوخۆیی عێراق وەرنەدەن”.

قاسم ئەعرەجى راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانى عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد “کۆتایی ساڵى رابردوو 20 یاداشت و رێککەوتنى ئەمنیمان لەگەڵ وڵاتانى دراوسێی عێراق واژۆ کردووە”.

En az 10 karakter gerekli