عەرەبێكی سووری لە فەڕەنسا بە چەقۆ ژمارەیەک كەس بریندار دەكات 
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • عەرەبێكی سووری لە فەڕەنسا بە چەقۆ ژمارەیەک كەس بریندار دەكات 

عەرەبێكی سووری لە فەڕەنسا بە چەقۆ ژمارەیەک كەس بریندار دەكات 

حوزه‌یران 8, 2023 14:27
عەرەبێكی سووری لە فەڕەنسا بە چەقۆ ژمارەیەک كەس بریندار دەكات 
0

لایک

جیراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری ئانێسی فەرەنسا، چەند كەسێک بە چەقۆ برینداربوون، كە منداڵیشیان تێدایە.


وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە لە تویتەری تایبەتی خۆی، رایگەیاند: كەسێک بە چەقۆ ژمارەیەک كەس بریندار دەكات كە لەنێویاندا منداڵیش هەیە و بەهۆی دەستێوەردانی خێرای پۆلیسیش كەسەكە دەستگیركراوە.


دواتر دەسەڵاتداران ئاماژەیان بەوەدا كە ژمارەی ئەو كەسانەی كە برینداربوون 9 كەس بوون لەنێویاندا 8 منداڵ هەیە.


بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەكان ئەو كەسەی پەلامارەكەی ئەنجام داوە پەنابەرێكی عەرەبی سوورییە .

En az 10 karakter gerekli