دژەتیرۆری عێراق: چوار ئەندامی داعش دەستگیرکران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دژەتیرۆری عێراق: چوار ئەندامی داعش دەستگیرکران

دژەتیرۆری عێراق: چوار ئەندامی داعش دەستگیرکران

ئه‌یلول 4, 2023 14:50
دژەتیرۆری عێراق: چوار ئەندامی داعش دەستگیرکران
0

لایک

دەزگاى دژەتیرۆرى عێراق رایگەیاند، چوار ئەندامى رێکخراوى تیرۆریستی داعش لە هەولێر، سلێمانى و کەرکووک دەستگیرکراون.

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای دژەتیرۆرى عێراق ئاماژەی بەوە دا، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیى دژەتیرۆرى هەولێر، توانیویانە سەرکردەیەکى رێکخراوى تیرۆریستی داعش لە هەولێر دەستگیر بکەن کە شارەزاى بواری تەقەمەنی بووە.

باس لەوەش کراوە، بە هاوکاریی دژەتیرۆرى سلێمانى و لە دوو ئۆپەراسیۆنى جیاوازیشدا لە ناحیەى بازیان و قەزاى چەمچەماڵ، دوو چەکدارى داعشیان دەستگیرکردووە.

لەبەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک ئەندامێکى دیکەى داعشیان دەستگیرکردووە.

En az 10 karakter gerekli