وەزارەتی دارایی: داهاتی گشتیی هەرێم بە ناوەندی دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وەزارەتی دارایی: داهاتی گشتیی هەرێم بە ناوەندی دەکرێت

وەزارەتی دارایی: داهاتی گشتیی هەرێم بە ناوەندی دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، " بڕیاردرا بە رێکخستنەوە و بەناوەندیکردنی داهاتە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان".

ئایار 23, 2023 18:08
وەزارەتی دارایی: داهاتی گشتیی هەرێم بە ناوەندی دەکرێت
0

لایک

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ” بڕیاردرا بە رێکخستنەوە و بەناوەندیکردنی داهاتە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان”.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی ئایاری 2023 وەزارەتی دارایی و ئابووریی نووسراوێکی بە ناونیشانی “گشتاندنی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دارایی گشتی هەرێمی کوردستان و بەناوەندیکردنی سەرجەم داهاتە گشتییەکان” بڵاوکردەوە.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 216 لە 14-5-2023 و کۆبوونەوەی رۆژی 22-5-2023ـی تایبەت بە رێکخستنەوەی دارایی گشتی هەرێمی کوردستان، ئەو بڕیارە دراوە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە “بڕیاردرا بە رێکخستنەوە و بەناوەندیکردنی داهاتە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەک کە گشت داهاتەکان لە ئەژمێری داخراوی تایبەت بە داهاتی گشتی دابنێرن و، بە (ئیشعار) بخرێنە سەر ئەژمێری داخراوی تایبەتی وەزارەتی دارایی و ئابووری (ژمار/1 دینار – ژمارە /2001 دۆلار) لە بانکی منارە”.

En az 10 karakter gerekli