لە رووداوێکی تەقەکردن 4 کەس کوژران

لە رووداوێکی تەقەکردن 4 کەس کوژران

ئایار 17, 2023 13:45
لە رووداوێکی تەقەکردن 4 کەس کوژران
0

لایک

لە کۆیە پیاوێک دەستڕێژی گوللە لە ماڵەکەی خۆی کردووە و 3 کەسی ئەندامی خێزانەکەی و دراوسێیەکی کوشتووە.

بەپێی زانیارییەکان لەئەنجامی رووداوێكی تەقەكردن لەگەڕەكی ئازادی قەزای كۆیە چوار كوژران و یەكێكی دیكەش كە منداڵێكە برینداربووە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسێک بەهۆی كێشەیەكەوە دەستڕێژی گوللـەی لە ئەندامانی خێزانەكەی لەناو ماڵەكەی خۆیان كردوە، كەسێكیش كە دراوسێیانە و دوكانی هەیە لەنزیك ماڵەكەیان چووە بەدەم تەقەكردنەوە بەئامانجی ناوبژیوانيكردن. بەڵام خاوەن ماڵەكە تەقەی لێكردوە و بەهۆی سەختی برینەكەشیەوە بەرلەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، سێ كەسی دیكەش كە هاوژین و کچەکانی تۆمەتبارەکەن گیانیان لەدەستدا.

هاوکات ئەوە راگەیەندرا کە هێزە ئەمنییەکان توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن.

وێنەی تۆمەتبارەکە

En az 10 karakter gerekli