پۆلیسی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تێسلا لە بەردەم هۆتێلی ترەمپ، لە لاس ڤێگاس، کەسێک گیانی گیانی سپارد و حەوت کەسیش بریندار بوون.
ئیکۆن مەسک، ملیاردێری ئەمەریکیی و خاوەنی کۆمپانیای تێسلا ڕایگەیاند ‘تەقینەوەی ئۆتۆمبیلەکە لە لاس ڤێگاس، بەهۆی کردەی تیرۆرستی بووە.”
خاوەنی تێسلا لە پلاتفۆرمی “X”ـی خۆیدا نووسیویەتی “پێشتر شتێکی لەم شێوەیەمان نەبینیوە. دواتر، زانیاری زیاتر بڵاو دەکەینەوە.”
پۆلیسی ئەمەریکا ڕایگەیاند “بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە بەردەم هۆتێلی ترەمپ لە لاس ڤێگاس، کەسێک گیانی سپارد و لانیکەم حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.”
میدیاکانی ئەمەریکا باس لەوە دەکەن پۆلیس بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکات و بە “ئەگەری هێرشێکی تیرۆریستی” دەزانێت.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا