پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە قەرزی هاوسەرگیری و خانووبەرە رایگەیاند، گۆڕانکاری لە میکانیزمی گەڕاندنەوەی قەرزەکان دەکرێت.
پێشەوا هەورامانی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە دا، لەبارەی دانەوەی قەرزی هاوسەرگیری و خانووبەرە، گۆڕانکاری لە میکانیزمی گەڕاندنەوەی قەرزەکان دەکرێت، بەجۆرێک رەچاوی دۆخی دارایی هاوڵاتییان بکرێت.
راشیگەیاند، حکومەتی هەرێم مەبەستییەتی کە فشار و بارگرانی لەسەر هاونیشتیمانییانی هەرێمی کوردستان دروستنەبێت و میکانیزمی پێشوو لە بەرژەوەندی هاووڵاتییاندا گۆڕانکاری بەسەردا دێت.