لە بارەی رووداوەکەی حەویجە چەند کەسێک دەستگیرکران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە بارەی رووداوەکەی حەویجە چەند کەسێک دەستگیرکران

لە بارەی رووداوەکەی حەویجە چەند کەسێک دەستگیرکران

ئه‌یلول 28, 2023 13:41
لە بارەی رووداوەکەی حەویجە چەند کەسێک دەستگیرکران
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، رێوشوێنی یاسایی بۆ رووداوی ژەهراویبوونی 262 هاووڵاتی لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە قەزای حەویجە گیراوەتەبەر.

فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، “بە پشتبەستن بە فەرمانی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، دوای راپۆرتکردنی بوونی حاڵەتی ژەهراویبوون لەنێو ژمارەیەک هاووڵاتی لە قەزای حەویجە، تیمێک بە سەرۆکایەتی جێگری فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک و یاریدەدەرەکەی پێکهێنرا، سەبارەت بە باری تەندروستی نەخۆشەکان و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرانبەر ئەو کەسانەی کە کەمتەرخەم بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دەستبەجێ تیمی تاکتیکی رەوانەی قەزای حەویجە کرا، بە هەوڵی کارمەندانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان، سەرجەم بریندارەکان دوای باشتربوونی باری تەندروستییان نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە”، ئاماژەی بەوەشکرد، “ژمارەیان گەیشتە 262 هاووڵاتی”.

دەشڵێت: “سێ کەس دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە بەهۆی رووداوی ژەهراویبوونەکە دەستگیرکراون“.

ئەمە لەکاتێکدایە شەوی رابردوو، لە ئاهەنگێکی بووک گوستنەوە لە قەزای حەویجە بەدەیان کەس بە هۆی خواردنەوە ژەهراویبوون.

En az 10 karakter gerekli