ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام دەدات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام دەدات

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی ئایاری 2023، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.

ئایار 14, 2023 11:00
ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام دەدات
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی ئایاری 2023، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوە دا، لە کۆبوونەوەکەدا، چەند تەوەرێک تاووتوێ دەکرێن، تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت بە خستەڕووی دوا پێشهاتەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی.

هەروەها لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا، بابەتی ڕێکخستنەوەی داراییی گشتی لە هەرێمی کوردستان باسی لێوە دەکرێت.

 خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی نیشتمانی لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ مەترسییەکانی شووشتنەوەی مایە و مایەدارکردنی تیرۆر لە عێراق، تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکە دەبێت.

En az 10 karakter gerekli