سێ لیوای دیکەی یەکەی 70 گواسترانەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سێ لیوای دیکەی یەکەی 70 گواسترانەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە

سێ لیوای دیکەی یەکەی 70 گواسترانەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە

ئاب 10, 2023 14:21
سێ لیوای دیکەی یەکەی 70 گواسترانەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە
0

لایک

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سێ لیوا لە فەرماندەیی یەکەی 70 گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی یاسای چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، سێ لیوا لە فەرماندەیی یەکەی 70 گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، کە بریتیین لە لیواکانی (30،28،26).

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، ئەو سێ لیوایە خراونەتە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە و لە رۆژی دەرچونی فەرمانی گواسنتەوەیان، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

باس لەوەش کراوە، پڕۆسەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەردەوام لەلایەن سەرۆکایەتیەکانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە جەختی لەسەر دەکرێتەوە.

En az 10 karakter gerekli