وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌باره‌ی شێوازی ناردنی مووچه‌وه‌ وه‌ڵامی به‌غدا ده‌داته‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌باره‌ی شێوازی ناردنی مووچه‌وه‌ وه‌ڵامی به‌غدا ده‌داته‌وه‌

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌باره‌ی شێوازی ناردنی مووچه‌وه‌ وه‌ڵامی به‌غدا ده‌داته‌وه‌

شوبات 27, 2024 13:42
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌باره‌ی شێوازی ناردنی مووچه‌وه‌ وه‌ڵامی به‌غدا ده‌داته‌وه‌
0

لایک

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران وەڵامی وەزیری دارایی عێراق دەداتەوە و دەڵێت بە مانگێک ناکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەغدا هەشت ساڵ لە ڕێگەی 20 بانکەوە کار بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی دەکات و تەواوی نەکردووە، چۆن دەکرێت لە مانگێکدا ئێمە ئەو کارە بکەین؟.

ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات کە دوێنێ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند لە مانگی ئازارەوە بە بێ کردنەوەی هەژماری بانکی لە بانکە فیدراڵییەکاندا، مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نانێرێت.

هونەر جەمال ڕەخنەشی لە بەشێک لە پەرلەمانتارانی کورد گرت و ڕایگەیاند، بەداخەوە بەشێک لە پەرلەمانتارانی کورد تەنها پەیامی بەغدا لە دژی هەرێمی کوردستان دەگەیەنن، بەبێ ئەوەی سەرنج بخەنە سەر ئەو کێشانەی لە عێراقدا هەن.

وتیشی: “بەغدا دەیەوێت هەرێمی کوردستان بچەوسێنێتەوە و گرفت بۆ ناردنی شایستە داراییەکان دروست دەکات”.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو دادگای فیدراڵی بڕیاری دا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بخاتە سەر بەغدا و لە ڕێی بانکە فیدراڵییەکانەوە دابەش بکرێت.

En az 10 karakter gerekli