محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگهیاند، هەڵوێستەکانی ئیسپانیا هانی حکومەت دەدەن بۆ دامەزراندنی هاوبەشییەکی گشتگیر و بەڵێندەر، ئەوەش لەئامادەبوونی چالاکانەی کۆمپانیا ئیسپانییەکان لەڕێڕەوی گەشەپێدان لەعیراق بەرجەستە دەبێت، هاوكات هەڵوێستەکانی ئیسپانیای بەرامبەر بە دۆزی فەڵەستین بەرزنرخاند.
محەمەد شیاع سوودانی ئهمڕۆ پێنجشهممه لە مەدرید لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز کۆبووەوە و ئاسۆی هاریکاری نێوان عێراق و ئیسپانیا لە هەموو ئاستەکاندا تاوتوێ کرا، هەروەها باس لە دۆسیە بنەڕەتییەکان کرا، لەسەر بنەمای قوڵایی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان، کە تیشک دەخاتە سەر مێژوویەکی دیاری هاریکاری، ئەو سەردانە بۆ بەردەوامی بەهێزکردنیان دێت، هاوشانی ئەوەی لە سەردانەکەی سانچێز بۆ بەغدا لە کۆتایی ئەمساڵدا بەدەست هات.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بەشێکە لە ستراتیژی حکومەت لە مامەڵەکردن لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوای کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی لە عێراق و ئیسپانیا یەکێک بوو لەوڵاتانی بەشداربوو تێیدا.
سوودانی جەختی لەوەکردەوە کە هەڵوێستەکانی ئیسپانیا هانی حکومەت دەدەن بۆ دامەزراندنی هاوبەشییەکی گشتگیر و بەڵێندەر، ئەوەش لەئامادەبوونی چالاکانەی کۆمپانیا ئیسپانییەکان لەڕێڕەوی گەشەپێدان لەعیراق بەرجەستە دەبێت.
هاوکات سوودانی هەڵوێستەکانی ئیسپانیای بەرامبەر بە دۆزی فەڵەستین بەرزنرخاند لەگەڵ پشتیوانی ئاشکرای بۆ دۆزی فەڵەستین لەڕێگەی داننان بە دەوڵەتی فەڵَەستینـەوە، جگە لە بانگەوازەکانی بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە و لوبنان، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە لێکنزیکبونەوەی دیدگاکان کرا، سەبارەت بە ئاستەنگە نێودەوڵەتییەکان.
لە لایخۆیەوە سانچێز سوپاسی سوودانی کرد بۆ قبوڵکردنی بانگهێشنامەکە و سەردانیکردنی ئیسپانیا و جەختی لەسەر گرنگی عێراق و ڕۆڵی سەرەکی کردەوە لەناوچەکە، هەروەها بە ئاماژەی بەخواستی وڵاتەکەی کرد بۆ دامەزراندنی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و خواستی کۆمپانیا ئیسپانییەکان بۆ بەشداریکردن لەپڕۆژە جۆراوجۆرەکان لە عیراق.