سەرۆکی هەرێم جه‌خت له پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی و زمانى دايك بۆ هەموو پێكهاتەكان ده‌کاته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 21-02-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) لەبارەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک؛ نووسیویەتی: “جه‌خت له پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی و زمانى دايك بۆ هەموو پێكهاتەكان و بەهێزكردنی فرەچەشنیی زمان و كولتوورەكان لە كوردستان و مافی خوێندن و په‌روه‌رده و فێربوون و ئازادیی زمانی دایک له هه‌موو شوێنێکی سه‌ر زه‌وی، ده‌که‌ینه‌وه”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: “له‌م ياده‌دا به ڕێزه‌وه هه‌موو ئه‌وانه به بير ده‌هێنينه‌وه كه خزمه‌تیان به زمانی کوردی و زمانی دایک له هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستان کردووه. ده‌ستخۆشى له‌وانه‌ی له‌و خزمه‌ته پیرۆزه به‌رده‌وامن له‌پێناو پاراستنی گرنگترین ڕه‌گه‌ز و بنه‌مای ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کولتووریدا که زمانی دایکه”.