تەقینەوەیەک لە ئەنقەرە روویدا

تەقینەوەیەک لە ئەنقەرە روویدا

تشرینی یه‌كه‌م 1, 2023 10:29
تەقینەوەیەک لە ئەنقەرە روویدا
0

لایک

تەقینەوەیەک بەردەم باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا روویدا و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

لەبارەی تەقینەوەکە، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە لێدوانێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی X رایگەیاند، “کاتژمێر 09.30، دوو تیرۆریست کە بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت هاتوونەتە بەردەم دەروازەی چوونە ژوورەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆ و هەوڵی خۆ تەقاندنەوەیان داوە”.

وەزیری ناوخۆی تورکیا راشیگەیاندووە، “یەکێک لە تیرۆریستەکان خۆی تەقاندۆتەوە و تیرۆریستەکەی تر کوژراوە. لە کاتی تەقینەوەکەدا 2 ئەفسەری پۆلیس بە سوکی بریندار بوون. هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ پاڵەوانەکانمان دەخوازم”.

En az 10 karakter gerekli