دادگەی فیدراڵی بۆ جاری دەیەم لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم کۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دادگەی فیدراڵی بۆ جاری دەیەم لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم کۆدەبێتەوە

دادگەی فیدراڵی بۆ جاری دەیەم لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم کۆدەبێتەوە

شوبات 11, 2024 11:21
دادگەی فیدراڵی بۆ جاری دەیەم لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم کۆدەبێتەوە
0

لایک

دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ جاری دەیەم لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و، دیار نییە ئەمجارەش سکاڵاکە یەکلایی دەکاتەوە یان نا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگەی فیدراڵیی عێراق دادبینی بۆ سکاڵاى ژمارە 83ـی فیدراڵى دەکات، کە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانى لە خولی پێنجەم و ئامانج نەجیب ئەندامی ئەنجومەنی پێشووی پارێزگای سلێمانی لەفراکسیۆنی یەکێتی تۆمار کراوە.

سکاڵاکە لەسەر سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان-عێراق، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە لەبارەی نادەستووریبوونی مادەکانی (1، 9، 15، 22، 36)، یاساى هەڵبژاردنى ژمارە یەکى ساڵى 1992ى پەرلەمانى کوردستان-عێراق.

سکاڵاکان پەیوەندى بە بابەتى سیستمى بەرێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان-عێراق و کورسى کۆتاکان هەیە، کە هەردوو سکاڵاکار داواى ئەوە دەکەن، کە سیستمى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بە فرەبازنەیی بەڕێوەبچێت، لەگەڵ دابەشکردنى کورسى کۆتاکانیش بەسەر بازنەکاندا.

پێشتر دادگای فیدڕاڵی چەندجارێک دانیشتنەکانی خۆی لەسەر ئەو سکاڵایە دواخستووە کە زیاتر لە حەوت مانگە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق تۆمارکراوە، لە کۆتا دانیشتنتی تایبەت بەو سکاڵایە کە لە رۆژی 4ی شوباتی بەڕێوەچوو، دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی ئەو سکاڵایەی دوواخست بۆ ئەمڕۆ 11ی شوباتی 2024.

En az 10 karakter gerekli