سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، داموده‌زگای سه‌ر به ئێران به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و وێنه‌ی ساخته و ناپه‌یوه‌ندیدار، “ده‌ستیان به چه‌واشه‌كاری كردووه تاوه‌كو پاساو بۆ كرداره دڕندانه‌كه‌یان بێننه‌وه” و ده‌شڵێت، ” ئه‌م هه‌وڵانه‌ش ناتوانن ئاڕاسته‌ی ڕایگشتیی توڕه‌ی هه‌رێم و عێراق له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوان و پێشێلكارییه بگۆڕن”.
هەژماری تایبەتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک له ژێر ناوی سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، “دوای ئه‌و هێرشه موشه‌كییه ترسنۆكانه‌ی سه‌ر هه‌ولێر و كاردانه‌وه‌ی توندی حكومه‌تی فیدڕاڵ له سەرکۆنەکردن و پێكهێنانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه، هه‌ندێك داموده‌زگای سه‌ر به ئێران به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و وێنه‌ی ساخته و ناپه‌یوه‌ندیدار، ده‌ستیان به چه‌واشه‌كاری كردوه تاوه‌كو پاساو بۆ كرداره دڕندانه‌كه‌یان بێننه‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، داموده‌زگاكانی هه‌رێم هه‌مو هاوكارییه‌كی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌كه‌ن كه له لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵی پێكهاتوه و “زۆر ئاشكرایه كه ئه‌م هێرشه خه‌ڵكی سڤیلی هه‌رێمی كوردستانی كردۆته ئامانج و ئه‌م هه‌وڵانه‌ش ناتوانن ئاراسته‌ی ڕایگشتیی توڕه‌ی هه‌رێم و عێراق له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوان و پێشێلكارییه بگۆڕن”.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم باسی له‌وه‌كردووه، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ده‌ستوور و یاساكانی عێراق و هه‌رێمه، ئه‌و به‌شه‌ی هێزی هاوپه‌یمانانیش كه له هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌یه به ئاگاداری و ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی فیدڕاڵییه، “پێویسته له ئاستی ناوخۆی عێراق و له ئاستی نێوه‌ده‌وڵه‌تیش هه‌نگاوی ڕژد بنرێت تاوه‌كو سه‌روه‌ریی عێراق و هه‌رێم بپارێزرێت و هاووڵاتییانمان له مه‌ترسیی ململانێ ناوچه‌ییه‌كان بپارێزین”.
کاتژمێر 11:30ی شه‌وی دووشه‌ممه (15ی 1ی 2023) سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین موشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بوردومان کرد و به‌هۆیه‌وه چوار هاوڵاتیی سڤیل شەهیدبوون و شەش هاووڵاتى دیکەش برینداربوون.