دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەبارەی سکاڵای ھەمواری یاسای پەرلەمانی کوردستان دواخست
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەبارەی سکاڵای ھەمواری یاسای پەرلەمانی کوردستان دواخست

دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەبارەی سکاڵای ھەمواری یاسای پەرلەمانی کوردستان دواخست

كانونی دووه‌م 21, 2024 13:43
دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەبارەی سکاڵای ھەمواری یاسای پەرلەمانی کوردستان دواخست
0

لایک

دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق بۆ 4ی شوباتی 2024 دواخست.

بڕیاربوو دادگای فیدراڵی لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بڕیار لەبارەی ئەو سکاڵایانە بدات، کە لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان-عێراق تۆمارکراون.

ئەمە هەشتەمین جارە دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەسەر سکاڵاکانی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق دوادەخات.

سکاڵاکە لە دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق تۆمارکراوە کە تایبەتن بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەیی و فرە بازنەیی هەڵبژاردن و ژمارەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان-عێراق و، لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى تۆمارکراون.

En az 10 karakter gerekli