نێچیرڤان بارزانی: پێکەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین

نێچیرڤان بارزانی: پێکەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لایەنە سیاسییەکان رایگەیاند "پێكه‌وه‌ كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپەڕاندنى سه‌ختییه‌كان بكه‌ین".

ئایار 26, 2023 11:29
نێچیرڤان بارزانی: پێکەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لایەنە سیاسییەکان رایگەیاند “پێكه‌وه‌ كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپەڕاندنى سه‌ختییه‌كان بكه‌ین”.

ئەمڕۆ هەینی 26ـی ئایاری 2023، نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بە بۆنەی 47ـەمین ساڵیادی دەستپێکردنی شۆڕشی گوڵان بڵاوکردەوە.

بارزانی لە پەیامەکەیدا داوا دەکات ئەو یادە بکرێتە “هه‌وێنى یه‌كڕیزى و ته‌بایى هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان”.

نێچیرڤان بارزانی رادەگەیێنێت با “پێكه‌وه‌ كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپەڕاندنى سه‌ختییه‌كان بكه‌ین تا بتوانین فیدراڵى و ده‌ستكه‌وت و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بپارێزین و به‌ره‌و داهاتوویه‌كى باشتر هه‌نگاو بنێین.”

دەشڵێت، “لە یادى پیرۆزى شۆڕشى 26ى گوڵاندا، به‌ رێز و شكۆوه‌ شه‌هیدانى نه‌مر و ئه‌و قاره‌مانانه‌ به‌ بیر ده‌هێنینه‌وه‌ كه‌ له‌و رۆژگاره‌ سه‌خت و ئاڵۆزه‌دا بڵێسه‌ى هه‌ستانه‌وه‌ و داگیرسانه‌وه‌ى چراى شۆڕش بوون و دووباره‌ ئومێد و هیواى ئازادییان له‌ دڵى گه‌لى كوردستاندا زیندووكرده‌وه‌.”

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لەوە دەکات، “شۆڕشى گوڵان وه‌ك درێژه‌پێده‌رى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوول به‌ رابه‌رایه‌تیى بارزانیى نه‌مر، سه‌لمێنه‌رى ئه‌و‌ راستییه‌ بوو كه‌ هیچ هێز و پیلانێك هه‌رچه‌نده‌ گه‌وره‌ بن، ناتوانن ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان بۆ ئازادى بشكێنن. بۆیه‌ به‌وپه‌ڕى ئاماده‌یى بۆ قوربانیدان، گه‌لى كوردستان له‌ شۆڕشى گوڵاندا دووباره‌ هه‌ستایه‌وه‌ سه‌رپێ تا له‌ راپه‌ڕینى ئازارى 1991دا به‌ هه‌موو هێز و پێكهاته‌كانییه‌وه‌ تاجى‌ سه‌ركه‌وتنى له‌سه‌رنا”.

En az 10 karakter gerekli