دوا بەدوای دوو رۆژ لە بەرزبوونەوەی بەردەوام، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت دابەزی؛ هۆکاری سەرەکیی ئەو دابەزینەش، نیگەرانییە لە سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریکایە.
بەرمیلێک نەوتی برێنت نزیکەی 33 سەنت دابەزی و بە 87 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس 26 سەنت دابەزی و بە 83 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بەرزبووەوە بۆ سەرووی 2018 دۆلار.