رۆژی 05-04-2023، وەزارەتی دارایی ئابووری حكومەتی هەرێم، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار-ی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی سبەی دووشەممە رێكەوتی 10ـی نیسانی 2023، مووچەی وەزارەتی دارایی، وەزارەتی ناوخۆ، بەرێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەكان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەش دەكرێت.
هاوکات، ئەم پڕۆسەیە تاکو 20ـی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت و بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتاییدێت.