ئەمڕۆ یەكشەممە، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ لێژنەی دارایی پەرلەمان رەوانەی پەرلەمان کراوە.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی ئاراستەی لێژنەی دارایی پەرلەمان كرد.
لەبەیاننامەكەدا داوای كردووە لێژنەی دارایی گفتوگۆكانی خێراتر بكات بۆ ئەوەی لە نزیكترین دانیشتندا پڕۆژە یاسای بودجە بخرێتە بەرنامەی كارەوە.