عێراق داهات و هەناردەی نەوت بۆ مانگی ئەیلوول ئاشكرادەكات
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • عێراق داهات و هەناردەی نەوت بۆ مانگی ئەیلوول ئاشكرادەكات

عێراق داهات و هەناردەی نەوت بۆ مانگی ئەیلوول ئاشكرادەكات

تشرینی یه‌كه‌م 25, 2023 13:39
عێراق داهات و هەناردەی نەوت بۆ مانگی ئەیلوول ئاشكرادەكات
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی مانگی ئەیلول لە فرۆشتنی نەوت (9) ملیار و (422) ملیۆن دۆلار بووە.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا  دەڵێت: ئاماری كۆتایی كە لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) دەرچووە، بۆ مانگی ئەیلولی ڕابردوو، دەركەوتووە كە بڕی هەناردەكردنی نەوتی خاو 103 ملیۆن و 143 هەزار و 199 بەرمیل، بە داهاتی (9) ملیار و (422) ملیۆن و (410) هەزار دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆی ئەو بڕە هەناردەكراوە لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (102) ملیۆن و (220) هەزار و (441) بەرمیل بووە، هاوكات بڕی هەناردەكراو لە گەیارە (473) هەزار و (335) بەرمیل بووە، لەكاتێكدا بری نەوتی هەناردەكراوە بۆ ئوردن (449) هەزار و (423) بەرمیل بووە، تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوتیش گەیشتە (91,353) دۆلار.

En az 10 karakter gerekli