سوودانی و مەسرور بارزانی کۆبوونەوە

سوودانی و مەسرور بارزانی کۆبوونەوە

ئایار 30, 2024 13:45
سوودانی و مەسرور بارزانی کۆبوونەوە
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و جەختیان لە درێژەدان بە دیالۆگی بنیادنەر بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە .

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بلاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع، سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

روونیشیکردەوە کە لە لە میانی دیدارەکەدا بارودۆخی گشتی عێراق تاوتوێ کرا، هەروەها گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک پرس و دۆسیە لەسەر ئاستی نیشتمانی کران.

راشیگەیاند، ئەو رێوشوێنانەی حکومەت باس کران کە لە بوارەکانی خزمەتگوزاری و ئابووریدا گیراونەتەبەر، بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام کە رەنگدانەوەی لەسەر گوزەزانی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق دەبێت.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆسێ هاوبەشەکان کران و جەختیش لە بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکان و گفتوگۆی بنیاتنەر کرایەوە بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو دۆسیەیانە بە پێی یاسا و بڕگەکانی دەستوور و هێنانەدی لە بەرژەوەندی وڵات.

هاوکات بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخى عێراق به‌ گشتى و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کرا.

وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە: “هەرودوولا هاوڕابوون له‌ سەر پێویستیی به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆى بنياتنه‌رانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کە لە بەرژەوەندی سەرجەم پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراقدا بێت”.

En az 10 karakter gerekli