دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی رەتکردەوە کە دژی ناردنی 618 ملیار دینار بۆ هەرێم تۆمارکرابوو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی رەتکردەوە کە دژی ناردنی 618 ملیار دینار بۆ هەرێم تۆمارکرابوو

دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی رەتکردەوە کە دژی ناردنی 618 ملیار دینار بۆ هەرێم تۆمارکرابوو

نیسان 3, 2024 14:35
دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی رەتکردەوە کە دژی ناردنی 618 ملیار دینار بۆ هەرێم تۆمارکرابوو
0

لایک

دادگای فیدڕاڵی عێراق سكاڵاكه‌ی مسته‌فا سه‌ند، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی عێراق له‌باره‌ی ناردنی 618 ملیار دیناره‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌تكرده‌وه‌.

ئەمرۆ دادگاى فیدراڵى لەبارەى سکاڵاى مستەفا جەبار سەند، کۆبووەوە کە دژى ناردنى 618 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمى کوردستان تۆمارى کردبوو، هەر لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆیشدا دادگاکە بڕیارى کۆتایی لەوبارەیەوە دەرکرد.

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە دانیشتنەکەیدا داوای یاسایی ژمارە 54ی تایبەت بەو سکاڵایەی لەلایەن مستەفا جەبار سەنەد لە سەر محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمارکرابوو تاوتوێکرد، کە لە 14ی کانوونی دووەمی 2024 بڕیاری لە سەر رەوانەکردنی (618.587.029.346) دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابوو، بە پاساوی ئەوەی بڕیارەکەی سوودانی پێچەوانەی یاسای بودجەی بووە؛ بەڵام دادگا بە رەتکردنەوەی سکاڵاکە بڕیاری کۆتاییدا و رایگەیاند، سکاڵاکە رەتکراوە چونکە هیچ بنەمایەکی یاسایی نەبوو.

مستەفا سەند پێی وابوو، ئەو بڕیارە پێچەوانەی دەقی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵییە، بەڵام دادگەی باڵای فیدراڵی سکاڵاکەی رەتکردەوە و دەڵێت، سکاڵاکار لە رووی یاساییەوە مافی تۆمارکردنی سکاڵای لەسەر ئەم بابەتە نییە.

En az 10 karakter gerekli