داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ئایاردا کەمیکردووە

داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ئایاردا کەمیکردووە

حوزه‌یران 4, 2023 13:35
داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ئایاردا کەمیکردووە
0

لایک

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، داهاتی هەناردەی نەوت لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بەڕێژەی 5 % کەمیکردووە هەرچەند رێژەی هەناردەکردن زیاتر بووە بەراورد بە مانگی پێشووتر.

 
وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، داهاتی نەوت لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا زیاتر لە 5 % کەمیکردووە و گەیشتوەتە حەوت ملیار و 306 ملیۆن دۆلار لە کاتێکدا داهاتی نەوت لە مانگی نیساندا حەوت ملیار و 699 ملیۆن دۆلار بووە.


بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی نەوت، لەمانگی ئایاردا بڕی 102 ملیۆن و 463 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە لەکاتێکدایە لە مانگی نیساندا بڕی 98 ملیۆن و 634 هەزار بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی دەرەوە کراوە.


لەبارەی نرخی نەوتەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق وتی: لەمانگی ئایاردا هەر بەرمیلێک نەوت بە گشتی بە 71 دۆلار و 30 سەنت و لەمانگی نیساندا بە 79 دۆلار و چوار سەنت فرۆشراوە.

En az 10 karakter gerekli