نزیکەی هەشت مانگە نەوتی هەرێم راگیراوە و زیانەکەی گەیشتووەتە شەش ملیار دۆلار
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نزیکەی هەشت مانگە نەوتی هەرێم راگیراوە و زیانەکەی گەیشتووەتە شەش ملیار دۆلار

نزیکەی هەشت مانگە نەوتی هەرێم راگیراوە و زیانەکەی گەیشتووەتە شەش ملیار دۆلار

تشرینی دووه‌م 26, 2023 18:41
نزیکەی هەشت مانگە نەوتی هەرێم راگیراوە و زیانەکەی گەیشتووەتە شەش ملیار دۆلار
0

لایک

رۆژی ٢٥ی ئادار، دادگای ناوبژیوانی پاریس لەسەر سکاڵایەکی حکومەتی حەیدەر عەبادی کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا تۆمارکرابوو، بڕیاری دا کە ھەرێمی کوردستان بەبێ رەزامەندی بەغداد ناتوانێت نەوت بفرۆشێت و دوای بڕیارەکەش ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان راگیرا. هاوکات نزیکەی هەشت مانگە نەتواندراوە رێککەوتنامەیەک بکرێت لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.

دواتر لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە رێککەوتنامەیەک کرا لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، بەپـێـی ئەو رێککەوتنامەیە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان هەڵدەستێت بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتەکە لەسەر ئەستۆی کۆمپانیای سۆمۆ دەبێت کە سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق-ـە و تەنها بە رەزامەندی حکومەتی عێراقی و وەزارەتی نەوت، نەوت هەناردە دەکرێت.

پاشان بەشێک لەو رێککەوتنە جێگیرکرا لە یاسای بودجەی عێراق کە لە مانگی شەش دەرچوو. بەپێی ئەو یاسایە هەرێم پێویستە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت و رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات بۆ هەناردەکردن لە رێگەی تورکیاوە، لە کاتێکدا ئەگەر نەتواندرا یاخود رێگە نەبوو بۆ هەناردەکردنی نەوت ئەوکاتە ئەو ٤٠٠ هەزارە بۆ ناوخۆ لە رێگەی پاڵاوگەکانەوە بەکاردەهێنرێت.

سەبارەت بەم بابەتە، دکتۆر گۆڤەند شێروانی، مامۆستای زانکۆ و شارەزای بواری نەوت وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەی تەبا-ی داوە:

سەبارەت بە بڕیاری راگرتنی نەوت، کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم چ هەڵوێستێکیان هەبوو؟

ئەم بریارەی دادگای پاریس تایبەتە بە هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی هەرێم، کە تەنها لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتی نەوتە، ئاماژە ناکات بە بەرهەمهێنانی نەوت کە چ لایەنەک لە ئەستۆی خۆی دەگرێت، بۆیە بڕیارەکە ئەم کۆمپانیایانە ناگرێتەوە کە بەرپرسن لە بەرهەمهێنانی نەوت. بەڵام کۆمپانیاکانیش لەگەڵ حکومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەندێک کێشەیان هەیە ئەویش بریتیە لە دواکەوتنی وەرگرتنی شایستەی دارایی، کە نزیکەی ساڵێکە وەریاننەگرتووە، و هەروەها راگرتنی هەناردەکردنی نەوت لەو حەوت مانگە زیانێکی گەورە بە کۆمپانیاکان بەخشیوە، چونکە راگرتنی نەوت لەلایەنی تەکنیکیەوە ئاسان نییە و کێشە دروستدەکات و ناتوانن دووبارە دەستپێبکەن بە بەرهەمهێنان. دوابەدووای ئەم گرفتانە ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندان و ستاف و ئەندازیارەکان ناچاربوون بەڕێبکرێن تاکو کێشەکە یەکلا دەکرێتەوە لە نێوان حکومەتی هەرێم و فیدراڵ و تورکیا.

هاتنی وەزیری نەوتی عێراق بۆ هەولێر چارەسەری کێشەکانە؟ دەرئەنجامی ئەم کۆبوونەوە باڵایە چی دەبێت؟

سەردانی وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ شاندێکی باڵا کە بریتی بوو لە چەندین بەرپرسی تەکنیکی و کارگێری لە وەزارەتی نەوتی عێراق زۆر گرینگ بوو.  مەبەستی ئەوە بوو چارەسەری کێشەکان بکات کە بوونەتە ئاستەنگ بەرامبەر دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوەی وڵات لە رێگەی تورکیاوە.

 هەروەها باسکراوە کە سەردانەکەی وەزیری نەوت سێ رۆژی خایاند و تێگەیشتنی باش هەبوو لەنێوان هەردوولا، بە تایبەت لە شێوازی ئەم گرێبەستانەی کە واژوو کراوە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان، کە لە چەندین وڵاتی جیاواز پێکدێت و هەموو کاریان کردووە لە بەرهەمهێنانی نەوت. هەڵبەتە تێڕوانینێکی باش هەبوو لەسەر چۆنییەتی چارەسەرکردنی شایستە داراییەکانی ئەم کۆمپانیانە لەرووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە، چونکە ئەو بڕە پارەیەی کە دانراوە لە یاسای بودجە زۆر کەمترە لەوەی کە چاوەڕوان دەکرا لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بۆیە پێویست بوو لەسەر ئەم بابەتەش قسە بکەین.

تاکو ئێستا زیانەکانی هەرێم بۆ چەند مەزەندە دەکرێت و ئەم بارودۆخە بەمجۆرە بەردەوام بێت چی روودەدات؟

لە ٢٥ـی مانگی ٣ـەوە تاکو ئێستا حەوت مانگ زیاترە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم وەستاوە و زیانەکان بە شەش ملیار دۆلار مەزندە دەکرێت، و ئەم زیانە نەک تەنها بۆ ئابووری هەرێم بەڵکو بۆ ئابووری عێراقیشە. ئەم بڕە پارەیە زۆر گرینگبوو چونکە لە بودجەی عێراق کورتهێنانێک هەیە کە ئەویش ٤٩ ملیار دۆلارە و بۆیە ئەم بڕە پارەیە دەکرا بەکاربهێنرێت بۆ پڕکردنەوەی بەشێک لەو کورتهێنانە. بێگومان ئێستا لایەنی تریش زەرەرمەندە وەک کۆمپانیاکان و لایەنی تورکی، چونکە چەندین کۆمپانیای تورکی هەیە کە لێرە کار دەکەن لە بواری خزمەتگوزاری و چاودێری و بارهەڵگرتن و کۆگاکانی نەوت لە بەندەری جیهانی. واتە زیانەکە بە چوار لایەن دەگەیەنێت کە ئەوانیش لایەنی حکومەتی هەرێم و فیدراڵی و تورکیا و کۆمپانیا بیانیەکان و هەموو لایەک گەیشتنە ئەو قەناعەتە کە دەبێت بە زووترین کات هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە.

بۆچی هەرێم و عێراق لەسەر تێچووی خەرجی بەرمیلێک نەوت رێکناکەون؟

دوو بۆچوونی جیاواز هەیە لە نێوان هەرێم و بەغداد، ئەوەی پێزانینی بۆ کراوە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە گفتوکۆ لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆی دانراوە ١٢ دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک و ٧ دۆلار بۆ گواستنەوە. بەڵام ئەوەی کە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیاکان کە ئەوان کاریگەری رەسەنن لە کارەکە، ٢٤ دۆلار خەملێندرابوو بۆ بەرهەمهێنان و ٨ دۆلار بۆ گواستنەوە. لە گواستنەوە جیاوازیەکە کەمە بەڵام لە بەرهەمهێناندا جیاوازیەکە زۆرە،  ئەم ژمارەی کە دانراوە بە ناڕەوا و نەشیاو دادەنرێت و زیان دەگەینێتە کۆمپانیاکان و ناتوانن کار بکەن بەم بڕە کەمە. شایەنی باسە حکومەتی عێراق چەند گرێبەستێکی هەیە لەگەڵ چەندین کۆمپانیای بیانی کە لە ژێر ناونیشانی “جولات تراخيص” کە ئەو بڕە پارەیە دەدرێت بەو کۆمپانیانە دەگاتە نێوان ٢٠ تا ٣٠ دۆلار، بۆیە ئەم بڕە راستییە لەچاو ئەو بڕەی کە دانراوە بۆ نەوتی هەرێم و جێی داخە ئەو بڕە دەستنیشانکراوە لە یاسای بودجە، بۆیە کێشەکە لەوە دایە ئەگەر بمانەوێ ئەمە چارەسەر بکەین پێویستە ئەم بڕگەیە لە یاسای بودجە هەمواربکرێتەوە.

هەرێم تا چەند ئامادەیە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت؟

بەپێی دووا لێدوانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کاک مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، کە هەرێم لەئیستاوە ئامادەیە بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوەی وڵات، بەڵام بێگومان پێویستی بە ئامادەکارییە و پێویستە ئەم کێشانەی کە باسمان کرد چارەسەربکرێت، وەک یەکلاکردنەوەی شایستەیی کۆمپانیاکان و هەروها ئەنجامدانی رێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیاکانی حکومەتی تورکیا و پاشان دەتوانرێت دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکرێت.

هەڵبەتە ئەم ئامادەکاریانەی کە باسمان کرد بۆ رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد و وەزارەتی نەوتی عێراق و حکومەتی تورکیا هەمووی لە ئەستۆی وەزارەتی نەوتی عێراق-ـە کە ئەم کێشانە چارەسەر بکات و بەنزیکترین کات دەست بەهەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بکرێت.

قەرز و شایستەکانی کۆمپانیاکەن چەندە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟

قەرزەکانی کۆمپانیاکانی بیانی کە لە هەرێم کاردەکەن لەسەر ئەستۆی حکومەتی عێراق دەبێت، و هەروەها شایستە داراییەکان پێویستە یەکلابکرێتەوە، بەڵام ئێستا دیارنییە بە چ شێوەیەک یەکلادەکرێتەوە. دوا لێدوانی وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوەکرد کە ئەوان پێداچوونەوەی گرێبەستەکانی کۆمپانیاکان دەکەن و دواتر رێگە چارەسەرەک دەکەن بۆ ئەوەی گونجاوبێت لەگەڵ دەستوور و لەهەمان کاتدا گەرەنتیکار بێت بۆ شایستە داراییەکانی ئەم کۆمپانیایانە. ئەمەش هەنگاوێکی باشە و هیوادارم بە زووترین کات ئەم پرۆسەیە کە باس دەکرێت تەواو بکرێت. بۆماوەی ساڵەکە کۆمپانیا بیانییەکان لە هەرێم شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە بەهۆی راگرتنی پشکی هەرێم و  هەناردەکردنی نەوتەوە، کە لەدەرئەنجامی ئەوەشدا بڕی قەرزەکە گەیشتووەتە یەک ملیار دۆلار.

نزیکەی هەشت مانگە نەوتی هەرێم راگیراوە و زیانەکەی گەیشتووەتە شەش ملیار دۆلارە

En az 10 karakter gerekli