لەم هەفتەیەدا رۆژێک پشووی فەرمییە

لەم هەفتەیەدا رۆژێک پشووی فەرمییە

ئه‌یلول 30, 2023 11:00
لەم هەفتەیەدا رۆژێک پشووی فەرمییە
0

لایک

رۆژی سێشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2023 لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.

بەپێی رۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023، رۆژی سێشەممە کە دەکاتە، 3ـی تشرینی یەکەم بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆیی عێراق لە دامودەزگا حکومییەکان پشووی فەرمییە.

هاوکات ئەم پشووە دەبێتە دوایین پشووی فەرمی مانگی تشرینی یەکەم.

En az 10 karakter gerekli