کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

ئاب 16, 2023 11:33
کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.

بەرزترین پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت، هەولێر 44 پلەى سیلیزى، سلێمانی 42 پلەى سیلیزى، دهۆک 44 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 44 پلەى سیلیزى، زاخۆ 46 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 30 پلەى سیلیزى، سۆران 44 پلەى سیلیزى و گەرمیان 49 پلەى سیلیزى.

En az 10 karakter gerekli