به‌ردی بناغه‌ی قۆناغی دووه‌می جووتسایدی دێلزیان له زانكۆی سۆران بۆ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دانرا.
ئەمڕۆ شەممە، 16ـی ئەیلوولی 2023، به ئاماده‌بوونی هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه و لایه‌نی حكومی شاره‌كه به‌ردی بناغه‌ی جووتسایدی دانرا.
له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ن پێش هاتنی وه‌رزی زستان زۆربه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه به‌شێكی زۆریان ته‌واو بكرێن كه ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی هاتووچۆ له‌سه‌نته‌ری شاری سۆران.
ئاماژەی بەوەش دا، “پڕۆژه‌ی جووتسایدی سۆران به گوژمه‌ی زیاتر له دوو ملیار دینار ئه‌نجام ده‌درێت و واده‌كات ماسته‌رپلانی سۆران به‌شێوه‌یه‌كی باشتر جێبه‌جێ بكرێت”.