بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر راگەیەندرادوێکی بڵاوکردەوە و چەند رێنماییەکی نوێی راگەیاند و بەگوێرەی بەشێك لە رێنماییەكانیش، گەڕانەوە بە بەگ و وەستان و چاوەڕێكردن لەرێگاوبانەكان قەدەغەیە و ناشبێت پیادەڕەوەان لەسەر شەقامی خێرا بپەڕنەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ زیاتر گرەنتیكردنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و شۆفێران، چەند ڕێنماییەكی پێویستی لەبارەی بەكارهێنانی ڕێگە خێراكان بۆ شۆفێر و هاووڵاتییان دیاریكردوە و داواش دەكات هەموو لایەكی پێیەوە پابەند بن.
ئەم كارانە لەسەر هێڵە خێراكان قەدەغە كراون:
- وەستان و چاوەڕێكردن بە بێ هۆكاری لەناكاو.
- گەڕانەوە بە بەگ بە هەموو شێوەیەك.
- نابێت پیادەڕۆیان لەسەر شەقامی خێرا بپەڕنەوە، مەگەر پردەكان بەكار ببەن.
- كڕین و فرۆشتن و مامەڵە لەسەر شەقامە خێراكان.
- ڕۆیشتنی ئەو سوارڕۆیانەی كە خێراییان لە 60 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا كەمترە.
- ڕۆیشتنی سوارڕۆكانی بیناسازی و كشتوكاڵی وەكو تراكتۆر و دەڕاسە و گرێدەر و شۆڤڵ و تەنانەت بۆ مەودای چەند مەترێكیش، بەڵكو دەبێت بە ئامێری هەڵگرتنی تایبەت بگوازرێنەوە.
- پێچاوپێچكردن و تەڕناش و كێبڕكێ.
- بەكارهێنانی مۆبایل و سۆشیالمیدیا.
- پێچكردنەوە لە شوێنە تایبەتەكانی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی خێرا یان هەر دەرچەیەكی دیكەی فریاگوزاری.
- هەڵگرتن و دابەزاندنی سەرنشین.
- لێدانی فوللایت.
- لێخوڕینی پایسكیل و مۆپید و سكۆتەر و ماتۆڕی سێتایە.