تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دواخرا

حوزه‌یران 13, 2025 23:40
0

لایک

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی گشتیی، ئەم هەفتەیە واتە لە سبەی رۆژی شەممە 14ی 6ی 2025 وە هەموو تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە حکومی و ناحکومیەکان بۆ دواخرا.

ئەمڕۆ هەینی، 13ی حوزەیران، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، بە قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و تاقیکردنەوەکانی وەزاری پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە؛ وە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قوتابخانە حکومی و ناحکومیەکانیش هەمووی دوا دەخرێت بۆ هەفتەی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هیچ ناوەندێکی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکان ئەنجام نادرێن .پاشتر لە رێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە لە خشتەی تاقیکردنەوەکان ئاگادارتان دەکەینەوە.

راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەهۆی ناجێگیری بارودۆخی ئاسایشی ناوچەکەو هەرێمی کوردستان-عێراق بریاردرا بە دواخستنی خوێندن (تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم دووەم) لەسەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین بۆ ماوەی یەک هەفتە.

En az 10 karakter gerekli