کۆنفرانسی رۆژنامەوانی مەسرور بارزانی و هاکان فیدان
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • کۆنفرانسی رۆژنامەوانی مەسرور بارزانی و هاکان فیدان

کۆنفرانسی رۆژنامەوانی مەسرور بارزانی و هاکان فیدان

ئاب 24, 2023 13:40
کۆنفرانسی رۆژنامەوانی مەسرور بارزانی و هاکان فیدان
0

لایک

دوای کۆبوونەوەیان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆنگفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا.

مەسرور بارزانی لەبارەی سەردانەکەی فیدان رایگەیاند، “هاتنی بەڕێزیان و شاندی یاوەریان ئاماژەیە بە گرنگی پەیوەندی نێوانمان. زۆر بەخێربێن هیوادارم لەو دیدارانەی کە کردوومانە سوودی باشی لێ ببینین”.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە سەرۆکوەزیرانی هەرێم وتی “گفتوگۆمان لەسەر کۆمەڵێک بابەتی گرنگی ناوچەکە کرد. لەوانە پەیوەندی دووقۆڵی نێوان تورکیا و عێراق و بەتایبەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان. هەروەها بابەتی چۆنییەتی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان کە بتوانین بەپێی ئەو مافە دەستورییانەی کە هەرێمی کوردستان هەیەتی بتوانین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵییش ئەم کێشەیە بەجۆرێک چارەسەربکەین کە لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدابێت”.

ئاماژەی بەوەش دا، لەبارەی بابەتی ئەمنیەت و ئاسایشی ناوچەکە قسەیانکردووە و رایگەیاند “ئێمە دڵنیاتان دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور مافی خۆی جێبەجێدەکات کە نابێت ببێت بە شوێنێک بۆ ناسەقامگیری وڵاتانی دراوسێ. هیوادارم پەیوەندی نێوانمان بەردەوامبن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هەموو جۆرە تیرۆرێک و دەستناخۆشییەک بین کە لە ناوچەکەدا هەیە”.

وتیشی “هەروەها لەسەر ئابووریش قسەمان کردووە لەسەر چۆنییەتی پەرەپێدانی ئابووری نێوان هەردوولا کە لەبەرژەوەندیماندا بێت و بتوانین ئەو کێشە و گرفتانەی کە ئێستاش هەن چارەسەربکرێن”.

لای خۆیەوە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکە سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کرد و ئاماژەی بەوە دا وەکو وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغداد و هەولێری کردووە و زۆر دڵخۆشە لەو بارەیەوە.

فیدان رایگەیاند “تورکیا و عێراق پەیوەندییەکی داینەمیکی هەیە و بەرەوپێش دەچێت. پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ بەغداد و هەولێر، هەموو کاتێک لە هەر زەمینەیەکدابێت گرنگی خۆی هەیە. لە کاتی سەردانەکەم بۆ بەغداد پرسی زۆر گرنگ هەبوون لە رۆژەڤ بۆ نمونە پرسی بازرگانی، گەشەپێدان، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئاو”.

وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوە کرد لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبووەتەوە و لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان وتی “لەکۆبوونەوەکانماندان پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، پرسی وزە، بازرگانی و چەندین بابەتی دیکە خرایە بەرباس و قسەمان لەسەری کرد. وەکو دەزانن لە ساتی دۆخی ناهەمواری عێراقدا، هەولێر هەمیشە پارێگایەکی سەقامگیر و ئارامبووە. ئێمە ئەم سەقامگیری و ئاسایش و بەرەپێشچوونەی ئابووریەش بە گرنگ دەزانین. بۆیە بۆ بەردەوامبوونی ئەمە هەموو جۆرە پاڵپشتی و هاوکارییەکمان پێشکەشیان دەکەین و بۆ ئەمە ئامادەین، ئێمە سوپاشیان دەکەین لەو هاریکارییانەی کە پێشکەشیانکردووە بەتایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر”.

وتیشی “بۆ رزگاربوون لە بەڵای تیرۆر شتی زۆر هەیە و کاری زۆرمان هەیە بیکەین. خۆتان دەزانن تورکیاش بە شێوەیەکی رەها توانیومانە ئەم کێشەیە چارەسەربکەین ئێستا رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لەخاکی عێراق خۆی شاردووەتەوە. پشت بە خوا ئەم ڤایرۆسە لە عێراق بەلاوە دەنێین و لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەولێر رشدین لەسەر خاوێنکردنەوەی خاکی عێراق لەرێکخراوی تیرۆریستی و هەموو پاڵپشتییەکی خۆشمان پێشکەشیان دەکەین”.

En az 10 karakter gerekli